Videos / ﮐﻮردﯼ ﺳﯚراﻧﯽ (Kurdish Sorani) / Tell us what you think! - script
NHS یان له دژی ئه‌وانه پێشکه‌ش بکه‌ن.
NHS تێده‌کۆشێت که چاکترین چاوه‌دێری و چاره‌سه‌ری بۆ ئێوه و خێزانه‌که‌تان دابین بکات. هه‌ندێ جار له چاوهدێریهکان و چاره‌سه‌ری وه‌رگیراو رازی ده‌بن. به‌ڵام هه‌ندێ کات ره‌نگه زۆر رازی نه‌بن. NHS ده‌یهه‌وێت بیروڕاکانی ئێوه سه‌باره‌ت به خزمهتکاریهکانی خۆی بزانێت.
ئێوه ده‌توانن بیروڕاکانی خۆتان له هه‌ر کاتێکدا به خه‌ڵك بڵێن. له هه‌ندێ شوێندا ئێوه ده‌توانن بیروڕاکانی خۆتان بخه‌نه سندۆقی پێشنیاره‌کان. هه‌ندێ کات NHS له ئێوه داوا ده‌کات که فۆڕمی راپرسی به پێی ئه‌زموونی خۆتان پڕبکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر له خزمه‌تگوزاریه وه‌رگیراوه‌کان له NHS رازی نین، له یه‌کێك له کارگێڕه‌کان داوای یارمه‌تی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر خێرا کێشه‌کانتان له‌گه‌ڵ یه‌کێك له کارگێڕه‌کان بهێننه ئاراوه، ئه‌وان ده‌توانن له زووترین کاتدا بۆ چارسه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه ده‌ست به کار ببن.
ئه‌گه‌ر به که‌سێ بڵێن که له شتێ رازی نین، ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر ره‌وتی چاره‌سه‌رکردنی ئێوه کاریگه‌ری نابێت.
ئه‌گه‌ر بۆ سکاڵا کردن پێویستتان به یارمه‌تی هه‌یه، ده‌توانن له یه‌کێ له ههواڵانتان یان ئه‌ندامانی خێزان یارمه‌تی وه‌رگرن. هه‌روه‌ها ده‌توانن له سه‌نته‌ری راوێژکاریی هاووڵاتیان، راوێژکاریی وه‌رگرن. ئه‌وان ده‌توانن بۆ رێکخستنی سکاڵاش یارمه‌تی ئێوه بده‌ن.
بۆ ئاگاداری له سه‌ر چۆنیه‌تی پێشکه‌ش کردنی بیروڕاکان به NHS یان رێکخستنی سکاڵا، له رێگای هێڵی رێنوێنی NHS به ژماره‌ی 0800224488 په‌یوه‌ندی بکه‌ن. به‌کارهێنه‌رانی ته‌له‌فۆنی دهقدار به ژماره‌ی 180010800224488 په‌یوه‌ندی بکه‌ن. هێڵی رێنوێنی NHS بۆ یارمه‌تیدانی ئێوه وه‌رگێڕی له به‌رده‌ست دایه. به‌ته‌نیا له کاتی په‌یوه‌ندی کردندا زمانه‌که‌ی خۆتان رابگه‌ینن.
ده‌توانن زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێکخستنی سکاڵا، له سه‌ر ماڵپه‌ڕی زانیاریه‌کانی مافی ته‌ندروستی سکۆتله‌ند به ناونیشانی www.hris.org.uk ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. ئه‌م ماڵپه‌ڕه زانیاریه‌کان به چه‌ندین زمان پێشکه‌ش ده‌کات.
ئێوه ده‌توانن له کارگێڕانی NHS بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێکخستنی سکاڵا یارمه‌تی وه‌رگرن.

